ئه‌بووسه‌عید ئه‌بوولخه‌یر
(٣٥٧ ـ ٤٤٠ کـ. م)
مه‌حه‌ممه‌د کوڕی ئه‌حمه‌د، ئه‌بوو سه‌عید ئه‌بوولخه‌یر، یه‌کێ له خواناسانی به‌ناوبانگی ئێرانه. ساڵی سێسهدوپهنجاو حه‌وتی کۆچی ـ مانگی له شارۆچکه‌ی میهه‌نه، که ده‌که‌وێته نێوان ئهبیوهرد و سه‌ره‌خس، له دایک بووه. ناوبانگی ئه‌و زیاتر له لانی تره نه‌ک شاعیری و ته‌نانه‌ت که‌م که‌س له‌وه خورد بۆته‌وه که نزیک له حهوسهدوبیست چوارینه‌ی له پاش بەجێماوه که ده‌کاته ده به‌رابه‌ری چوارینه‌کانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ییام.
ناسراوترین کتێب؛ که باس له پله‌وپایه‌ی ئه‌و خواناسه گه‌وره ده‌کا و ئێستا ده به‌ر ده‌ستدا، کتێبی نێوبه‌ده‌ره‌وه‌ی «ئهسڕاڕوتتهوحیدی مه‌حه‌ممه‌دی کوڕی مونه‌ووه‌ر»ه. ئه‌و کتێبه سهدوچهند ساڵێک له پاش مردنی ئه‌بووسه‌عید نوسراوه‌ته‌وه.
ئه‌بووسه‌عید زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ژیانی به چله‌کێشی بردۆته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌عنه‌وییات کامڵ بێ و به ڕاستی و خاوێن کردنه‌وه‌ی نه‌فس بگات. له نێو سۆفێکان به پله‌ی «سوڵتان»ی گهیوهو ده‌توانین بڵه‌ین ناوه‌ڕۆکی هه‌موو چوارینه‌کانی باسی قۆناغه جۆربه‌جۆره‌کانی بڕینی ڕێگای خواناسییه.
له نێو ئه‌و حهوسهدوبیست چوارینه‌دا زۆر جار چوارینه‌ی دانسته و که‌م وێنه ده‌دیترێ که له جۆری خۆی وه‌کوو زۆربه‌ی چوارینه‌کانی خه‌ییام بێ هاوتایه. ساڵی چوارسهدوچل له دنیا ده‌رچووه.