ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٣. دڵت نەهێشتووم پێت کەمە هێشتا
دڵت نەهێشتووم پێت کەمە هێشتا
نانوێنی ڕۆژت هەر تەمە هێشتا

خەم دێ لە دووی خەم، تا دێن سەختر
هێزێکم نییە بۆو خەمە هێشتا

چاوم نابینێ غەیری جوانی یار
کەچی دینی بۆم ئەستەمە هێشتا

سەردمێ وەکوو پەپوولە شاد بووم
ڕووم گڕی زەردی هەر شەمە هێشتا

وەک کانی پڕئاو فرمێسکم لە چاو
دێتەدەر، دەڵێ: کوا چەمە هێشتا؟ !

وەک لاس بۆ غەزاڵ سووتاوە 'کەماڵ'
خۆی پێ زین نییە بۆو مەمە هێشا
٩٥/٥/٢٩ پیرانشار

پەراوێز edit