ڕۆژ هاتۆتەدەر، بە تیشکی زێڕین
زێڕوەشانی کرد هەموو ڕوی زەوین
سروە دادێنی بسکی گوڵ و دار
بێنی خۆش گەڕا دە دێهات و شار
بارانەی بەهار، چۆم و ئاوهەڵدێر
گشت هەرا دەکەن بە دەنگی دلێر
ڕاپەڕن لە خەو لە پێش ڕۆژهەڵات
تەمبەڵی مەکەن لە شار و دێهات
چاوی لێتانە خاک و زمانتان
دەوڵەمەندی کەی، ببێ ئاوەدان
دەوڵەمەند نەبێ گەلێ زمانی
خاکی نەبینێ ڕوی ئاوەدانی
لە قافلەی گەڵان زۆر دوا دەکەوێ
خۆ ناگڕێتەوە، قەت پێش ناکەوێ
زێڕوەشانی کرد هەموو ڕوی زەوین
سروە دادێنی بسکی گوڵ و دار
بێنی خۆش گەڕا دە دێهات و شار
بارانەی بەهار، چۆم و ئاوهەڵدێر
گشت هەرا دەکەن بە دەنگی دلێر
ڕاپەڕن لە خەو لە پێش ڕۆژهەڵات
تەمبەڵی مەکەن لە شار و دێهات
چاوی لێتانە خاک و زمانتان
دەوڵەمەندی کەی، ببێ ئاوەدان
دەوڵەمەند نەبێ گەلێ زمانی
خاکی نەبینێ ڕوی ئاوەدانی
لە قافلەی گەڵان زۆر دوا دەکەوێ
خۆ ناگڕێتەوە، قەت پێش ناکەوێ