شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: تەمبەڵی مەکەن سەبارەت: ٩٥/٠٣/٣٠ پیرانشار ڕۆژ هاتۆتەدەر، بە تیشکی زێڕین زێڕوەشانی کرد هەموو ڕوی زەوین سروە دادێنی بسکی گوڵ و دار بێنی خۆش گەڕا دە دێهات و شار بارانەی بەهار، چۆم و ئاوهەڵدێر گشت هەرا دەکەن بە دەنگی دلێر ڕاپەڕن لە خەو لە پێش ڕۆژهەڵات تەمبەڵی مەکەن لە شار و دێهات چاوی لێتانە خاک و زمانتان دەوڵەمەندی کەی، ببێ ئاوەدان دەوڵەمەند نەبێ گەلێ زمانی خاکی نەبینێ ڕوی ئاوەدانی لە قافلەی گەڵان زۆر دوا دەکەوێ خۆ ناگڕێتەوە، قەت پێش ناکەوێ ++++++++++++++++++++++