ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
کەژی سەختی بەلێشاوی فرمێسکی ئاسمان
ڕوو ژاکاو پێ شەقار بووی ئاوی چەمی خوڕ
کەژی ماندووی چۆک دادانی هەزار هرزاران
ساڵی پێشووی تەمەنێکی چەشەی خوێن وگڕ
***
ڕەنگ بزرکاو ئەینواڕیە مەرگی زەردەپەڕ
پەلەوەری خاڵی گۆنای ئاسۆیەکی سوور
ئەینواڕیە تەپوو تۆزی ڕێچکەی ڕانەمەڕ
چاو لێک نانی بریسکەی چەم دێی بناری دوور
***
لەم کاتەداکە ئاگری قاسپە قاسپی کەو
لەدۆڵەوە هەڵئەزنا بەرەو لوتکەی شاخ
خەوپژێنی دەست وپەنجەی نەرم ونۆڵی شەو
هەر کە جووڵا، زرمە هەستانزیک لێوی باخ
***
کەوپێکرا ڕاوکەری گورج، بەسەر بڕین فێر
چەقۆی نایە سەرگەردنی ناسکی پڕ خاڵ
دڵی کەوی چرکەی دوایی زیندەگی ژمێر
دوا تروسکەی یادی ڕشتە، ناو بنێشتە تاڵ
***
کە نواڕیە ڕاو کەرەکە، هەر ئەوەی پار بوو
ئەم جارەش یاربەقاسپەی خۆش بەم دەردی گەیان
بنێشتە تاڵ پار فریای کەوت کاتێ زامدار بوو
بەڵام تازە بنێشت ناگا بەهاواری گیان

پەراوێز edit