شاعیر: کامەران موکری کتێب: زەبری ھۆنراوە سەرناو: ئاگری قاسپە کەژی سەختی بەلێشاوی فرمێسکی ئاسمان ڕوو ژاکاو پێ شەقار بووی ئاوی چەمی خوڕ کەژی ماندووی چۆک دادانی هەزار هرزاران ساڵی پێشووی تەمەنێکی چەشەی خوێن وگڕ *** ڕەنگ بزرکاو ئەینواڕیە مەرگی زەردەپەڕ پەلەوەری خاڵی گۆنای ئاسۆیەکی سوور ئەینواڕیە تەپوو تۆزی ڕێچکەی ڕانەمەڕ چاو لێک نانی بریسکەی چەم دێی بناری دوور *** لەم کاتەداکە ئاگری قاسپە قاسپی کەو لەدۆڵەوە هەڵئەزنا بەرەو لوتکەی شاخ خەوپژێنی دەست وپەنجەی نەرم ونۆڵی شەو هەر کە جووڵا، زرمە هەستانزیک لێوی باخ *** کەوپێکرا ڕاوکەری گورج، بەسەر بڕین فێر چەقۆی نایە سەرگەردنی ناسکی پڕ خاڵ دڵی کەوی چرکەی دوایی زیندەگی ژمێر دوا تروسکەی یادی ڕشتە، ناو بنێشتە تاڵ *** کە نواڕیە ڕاو کەرەکە، هەر ئەوەی پار بوو ئەم جارەش یاربەقاسپەی خۆش بەم دەردی گەیان بنێشتە تاڵ پار فریای کەوت کاتێ زامدار بوو بەڵام تازە بنێشت ناگا بەهاواری گیان ++++++++++++++++++++++