دڵی پێخەفی... تەنیا
بۆ دووری من ئەگریا
کە کردیانە پێم ئاسن
پێی نەچەمێوە، گەردن
تەزوویەکم، پیا ئەهات
وەکوو، شەماڵی ئاوات
کەشتی ئاوات، ڕەنگ ئاڵتوون
لەناو ڕووباری دەروون
پەردەی سپی کردەوە
ئاڵاکەی هەڵکردەوە
کە پێوەند، زڕەی هەستا
چرای تۆڵەم، هەڵکرا
مانگ، دەمی ماچ کردم... گەش
هات و من، گرتمە باوەش
شەماڵ بە بەستەی شیرین
دەریا شەپۆلی ڕەنگین
سروودیان ئەوت بۆ دڵ
گەشامەوە، وەکوو گوڵ