ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
کامەران موکری دیاری
١٠. فریشتە
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
قژی خاو، ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ، ئەگەر چی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە
باڵای وا، دەمێکی وا تەنگ
ئەندامی ئاوا شۆخ و شەنگ
نەبووە،... یا من نەمدیوە هەر
لەو چەشنە بەژن، یا کەمەر
لەو ڕەنگە کوڵمی گەش و ئاڵ
لاملێکی وا جوان و کاڵ
جوانێکە تاک، وەک فریشتە
ئاخ وەسفی من، زۆر درشتە
کوا شیعرێک ورد، خۆش و گەرم
وەک ئەندامی لەشی... نەرم
کە شین ئەپۆشێ وەک ساماڵ
وەک مانگە، لە ئاسۆی خەیاڵ
من هەر ئەوەندەم لە دەس دێ
کە دێت وەک کەو، تێپەڕ ئەبێ
پێشکەشی کەم، یەک هەناسە
پڕ، لە پەرستن، لە تاسە

پەراوێز edit