ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
کامەران موکری ئاگر و ژیلە
٤. تۆسقاڵێک لە دڵم
ڕات گرت گەردنی شەرمت لار
داوات کرد ئەی کچی نازدار
بۆت بڵێم شیعرێک بەجۆش بێ
ئێجگار بەلەزەت و خۆش بێ
باسی گۆنات بێ، هی پەنجەت
هی باڵاکەت، لار و لەنجەت
ڕوومەت و سنگ و چاو و دەم
سەرلەوحە بن بۆ شیعرەکەم
بەڵام لە کوێ، بێنم شیعرێ
وەسفی شێوەی تۆ، هەڵبگرێ
کوا شیعرێک وەک قژی خاوت
وەک پرشنگی نیگای چاوت
وەک لەرینی کوڵم و سنگت
خونچەی دەمی پڕ ئاورنگت
وەک تۆ، جوان و ڕەنگاوڕەنگ بێ
وەک بەژنت وا شۆخ و شەنگ بێ
گیانە، شک نابەم لەلام بێ
دێڕێک پڕ لەزەت و تام بێ
شیعرێک بێ پڕ مۆسیقا بێ
دەنگی بەجۆشی تۆی تیا بێ
جگە، لەمەش ئەی ڕوومەت گوڵ
«شیعر تۆسقاڵێکە لە دڵ»
کەواتە، ها دڵی ئاگر
لە جیاتی یەک دوو دێڕ شیعر
١٩٥٨ - ئەو بانگی دڵدارییەی کە لە کوڵی دڵەوە دێتە دەرێ پیرۆزە، جوانی پەرستیم ئەوێ نەک پارەپەرەستی

پەراوێز edit