ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
کامەران موکری ئاگر و ژیلە
٢. باوەشێنی گیان
لە شیعری گەرمی ناسکۆڵە
ئەی فریشتەی جوان، کچۆڵە
پەپوولەیەکم کرد بۆ تۆ
ڕنگم کرد بە تیشکی ئاسۆ
نەخشانم بە تاسەی دڵێ
بۆ دڵداریی پاک ئەکوڵێ
ناردم بۆ باخی دڵداریت
کەنار قەڵبەزی نازداریت
نیشتەوە، لەسەر گۆنای گوڵ
کەوتە لەرزین بە جۆش و کوڵ
پرچی زەردت بە نیانی
کەوتە باوەشێنی گیانی
کەچی خونچەی دەم کە، لەرزی
هیوای، پەپوولەکەم بەرزی
هەڵفڕی هاتەوە بۆ لام
بەڵکوو نەختێ بگرێ ئارام
لێم پرسی چیی وت خونچە دەم
خونچەی دەمی شیرینەکەم
بەڵام وەڵامی نەبوو، مرد
نازانم بۆچی وات لێکرد
وا خۆم هاتوومە لات گیانە
توو، ئەو بەژنە ڕێک و جوانە
توو، شووشەی مەچەک و گەردن
چیت وت بە پەپوولەکەی من
نە شیعرەکەم، نە نامەی ئاڵ
کاری تێنەکردی چاو کاڵ
بڵێ، ... وا خۆم هاتووم شیرین
منت ئەوێ، ئەی نازەنین؟ !
١٩٥٧ - دڵداری، پڕیش بێت لە ناسۆر لە ڕێی زۆر گەنجایە

پەراوێز edit