ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
کامەران موکری ئاگر و ژیلە
١٦. کەشتیی ژیانم
کەشتیی ژیانم لە گەرداوایە
تۆوی، گوڵاڵەم لە خوێناوایە
دەسی زامارمە، سەوڵی ئەم گەشتە
گیانم ئاوارەی باغی بەهەشتە
کام بەهەشت! کام باخ کام گوڵ و گوڵزار
«وێشێلی» سوارەی سوپای ستەمکار
گوڵ ئەوەرێتە ژێر سمی وڵاخ
گڕە، ... بەر ئەبێ لە دەروونی باخ
چەمە، لە پێچا ئەگری وەک مناڵ
ژیانە بەندی ناو زیندانی تاڵ
ئەی ترووسکەکەی ئاسۆکەی هیوام
مەگەر، هەر تۆ، بێی بگەیتە فریام
ئەی گۆڕستانی شەهیدانی «سوور»
با هەڵسێ، هەڵسێ، لەسەر سنگت نوور
مەگەر ئەو نوورە، بێ بە چراخان
ڕووناک کاتەوە شەقامی ژیان
نەبەزین مەشخەڵی تێکۆشانە

پەراوێز edit