ئەڵێم با پرشنگی چاوی قژی وەکوو خۆرەتاوی بریسکەی دەمی بچوکی بەژنی جوان و ئێسکی سووکی کوڵمی وەکوو گوڵەسووری لاملی وەکوو بلووری لێوی پڕ لە تەزووی خۆشی بدەمە دەست فەرامۆشی کە چی دڵ ئەڵێ من ناژیم بەبێ خۆشەویستیی پەریم