ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
کامەران موکری ئاوات و ڕەنج
٢١. چڵێک ئەرخەوان
وەک هەنگ ناوی دەمیم مژی
وتم: « ئاخ تۆ بڵێی بژی»
کۆرپەکەم پیایا هەڵزنا
پێی وت: «بابە لەگەڵ منا»
وەرە بۆ ناو ڕەزی چیا
گریاو، دڵی منیش گریا
وتی: بابە ئەچی بۆ ڕاو
وتی: نەء بۆ چەمی خوێناو
چڵێکم دایە ئەرخەوان
وتم: بۆ یاد هاوڕێی ژیان
شەو بوو لە پەنا بەردێکا
دوژمن پەڕەی دڵی پێکا
ئەستێرەی وشەی کوردستان
هەڵهات لە ئاسۆی لێوی جوان
ئەو کاتەی چاوی لێک ئەنا
لەناو باوەشی مردنا
لەگەڵ یادی منا دووا
ئەرخەوانەکەی من ڕووا

پەراوێز edit