ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
ئیتر فرمێسک ناڕێژم شەوان ناگـریم بـە زامـەوە
چـونکـە دیسان جارێکی تر بۆ باوەشت گـەڕامـەوە

خــۆت ئەزانی باوەشی تۆ لانەیە بۆم... دوا جێگامە
سەرچاوەی خۆشیە بۆدڵ سەردێڕی ھۆنراوەکانمە

ئـیـتر ڕێگە بــەخەم مەدە دەشتی دڵم بۆ بکێڵێ
یـا ئازاری دوریت شەوان خەو بەچاوانم جێ بێڵـێ

ڕێگــە بــەچاوانـم مــــەدە بگری بۆ دوریت شەوانە
ڕێگـە بـەدڵیشـم مەدە لـە خـۆی تـاڵکا ئەم ژیانە

جـارێکی تـر جـێـم مـەھێڵە من بەتۆوە کـامـەرانم
تـوخوا قەت خەندەو پێکەنین مەکەرەوە بە گریانم

پەراوێز edit