ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
سامان سەنگاوی تەنیام لێرە
٢٩. تەنیام لێرە
منی تەنیا
بۆ لەمەودوا
باخێک ئەکەم بە ماڵی خۆم
لەو دەمەی کە دڵم تەنگە و
زامی بونم زۆر بەسۆیە
من بۆی دەڕۆم
ئاخر ئەوێ
پڕ پڕێتی لە گوڵی جوان
زۆر پەپولەی
بێ گوناهـی سەر باڵ نەخشین
بۆ گوڵەکان بون بە میوان
ئیتر لە وێ
دەنگی ئازاری دڵ نایە
لەوێ هەموو شت ڕەنگینە و
سەدای ئاوازی گریان و
هاواری دایکی شەهید
ناڵەی باوکی بەتەمەنی دەر کراو و
بۆڵەی ئاوارەی سنور و
نووزەی مناڵی بەر سەرما و
دەنگی قیژەی فەرمانبەرێکی بێ موچە و
سایەقێکی بێ بەنزین و
پێشمەرگەیەکی بێ چەک و
سەرۆکێکی بێ دەسەڵات
لەهەمبەر میللەتدا نایە
ئیتر لەوێ
هەموو شتەکان ئارامن
لەوێ عاشقان ناسوتێن
وا دەبین
گوڵ بەدەم پەپولەیەوە پێ دەکەنێ
پەپولە بۆ جوانی ڕوگوڵ
سەمادەکا و هەزاران ئاواز دەژەنێ
بڵێی ئەم باخەش هەروا بێ
بێ ئازار و فرمێسکی خوێنین ڕشتن بێ
هەتاکو دنیا کۆتابێ
بەڵام نەخێر
ئێرەش پایزێکی هەیە بیژاکێنێ
دەستی ڕەشەبایەکی وشک
پەپولە و گوڵ بتۆرێنێ
لێرە ئارامی نەمێنێ و
ئەم ماڵەشم بشێوێنێ
بۆیە ئیتر من نامەوێ لێرە بژیم
من نامەوێ لێرە بگریم
چونکە ئێرە

پەراوێز edit