ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
ئەی شاری جوانی پڕ لە یادگاریم
سلێمانیەكەی جێگای مناڵیم
ئێستا و هەمیشە تۆ هەر ڕازاوە
شوێنی گریان و ئارامی و یاریم

لە هەر شەقام و كوچەو بانێكت
ورد دەبمەوە دێنەوە یادم
پیاسەی ئێوارەی دەمی لاوێتم
بەو یادگاریانە ئێستاكەش شادم

لەهەر شوێنێكی تری كوردستان
باسی هونەر و ڕۆشینبیران بێ
ئەبێ ناوی تۆ وەك تاجی پاشا
لەسەر سەرەوەی هەر هەمویان بێ

دیمەن و جوانیت ڕەنگیان گرتوە
لەسەر ڕوخساری گشت مرۆكانی
هەركەس لای تۆ بێ ناخیشی جوانە
ئەگەر ڕاست بكات لەگەڵ ویژدانی

بەهار بە گوڵ و پایز بە زەردی
نەخشاندویانە ڕەنگی و ڕوخسارت
دەنگی ڕەشەبات وەک مۆسیقایە
گونجاون لەگەڵ گشت دارەکانت

من هەر به هیوام هەتاکوماوم
قەت دانەبڕێم لە خاک و ئاوت
شانازی ئەکەم بە شوێنمەوە بێ
هەکومردن لەقەب وناوت

پەراوێز edit