ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
ئەو دەم و ڕۆژەی تۆ لێم بێزاری
من زیاتر تاسەی ماچێكت دەكەم
ئارەزووی سەیری ڕەنگ و ڕوخسار و
باڵای ناسك و لەبارت دەكەم

هەر ڕۆژێ ڕەنگ و ڕوخسارت تاڵ بێ
تامی ماچەكەت شیرین تر ئەبێ
چەن ڕوت گرژ بێ لە باوەش نانت
زیاتر بە جۆش و گەرم تر ئەبێ

من وام پێ خۆشە هەردەم توڕەبی
چونكە چێژی تۆ زۆر زیاتر ئەبێ
چەندە لێم دور بی دڵم سەد هێندە
تامەزرۆی ماچ و دیدارت دەبێ

ئێستا حەز ناكەم هەروەكو جاران
زو زو ڕۆژانە بێیتە پێش چاوم
بەڵام ژوانت وەك جاران نیە و
هەر بەخەیاڵ وەختی کۆن ماوم

پەراوێز edit