ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
بێکەس سروود
٧. بۆ گاڵتە و گەپ
ئەمن لە تەفتیش چوو لە کوردستان
ئەمن دیت مەنزەر وەک باغ و بیستان

لە خۆم زۆر مسرور لە ئەو مەنزەرە
ئاوی جبالی شوبهی کەوسەرە!

گولان ئەو حمرا (مختلف الوان)،
شیان تەنەزوهـ دیکەن لە خۆیان

لەو سەنەی (ماضی) چومان لە پێنجوێن
دیتمان زۆر ئەشجار (خضراء) و ڕەنگین

زۆر پیاوان گەورە چوون لە ئەو جێگا
استغراب کردیان لەم جەدید ڕێگا!

دائیرە اشغال زۆر جەهد کردی
طریق سەییارە لە پێنجوێن بردی

ڕەشۆڵ موغەننی حارب دەیکردی
قلوب عالەم جلب دەیکردی!

ئەو موتەسەریف حازم ئیداری
لایق لەسەر ئەو کورسی وەزاری

ئەو سلێمانی دەیکا لە جەننە،
شەخسی موقتەدیر (صاحب الهمه)!

یا رەب مستقبل ئەم وەتەن خۆمان
ارتیقاء بکات کسائر بلدان!
ئەم شیعرانە لە شێوەی قسەکردنی (سەید نووری بەرزنجی کونەکۆتری) دانراوە.

پەراوێز edit