ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
بێکەس کۆمەڵایەتی
٣. وەسفی حاڵ - بۆ پیرەمێرد -
خاڵە حاجی با وەکو من موفلیس و بێ پارە بێ
بێ جەلال و بێ جەمیل و بێ کەس و دڵ پارە بێ
دائیما مەحکوومی قەهر و میحنەتی و بێ چارە بێ
شانی خواری هەڵتەکێنێ و باسی میللیەت بکا

با لە شارێکی بەسیتی وەک سلێمانی نەبێ
با لە خاکی وا ئەسیر و جاهیلستانی نەبێ
با لە سایەی جرت و فرتی خوشکەزاکانی نەبێ
شانی خواری هەڵتەکێنێ و باسی میللیەت بکا

پەراوێز edit