شاعیر: بێکەس کتێب: کۆمەڵایەتی سەرناو: وەسفی حاڵ - بۆ پیرەمێرد - خاڵە حاجی با وەکو من موفلیس و بێ پارە بێ بێ جەلال و بێ جەمیل و بێ کەس و دڵ پارە بێ دائیما مەحکوومی قەهر و میحنەتی و بێ چارە بێ شانی خواری هەڵتەکێنێ و باسی میللیەت بکا با لە شارێکی بەسیتی وەک سلێمانی نەبێ با لە خاکی وا ئەسیر و جاهیلستانی نەبێ با لە سایەی جرت و فرتی خوشکەزاکانی نەبێ شانی خواری هەڵتەکێنێ و باسی میللیەت بکا ++++++++++++++++++++++