ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
بێکەس کوردایەتی
١٦. خود پەسندان
ئەو کەسانەی ئێستەکە دەعوایی میللیییەت ئەکەن
ناوی خۆیان ناوە عالم، خادیمی موڵک و وەتەن

ئەچنە چاخانە بەکۆمەڵ لنگ لەسەر لنگ دائەنێن
فیک و هووڕ دەس پێ ئەکەن، هەم زوڵف و پەرچەم دائەخەن

سەیری دەمیان کەی لەوێدا چۆن بەگوو دێتە قسە
وا دەزانن هەریەکەی (داروێن)ە فکری لە فەن

غەیری فیشاڵ و درۆ لەفزی پڕ و پووچ و بەتاڵ
هیچی تر نازانن ئەسڵەن، لاف و دەعیەش لێ ئەدەن

پەراوێز edit