شاعیر: بێکەس کتێب: کوردایەتی سەرناو: خود پەسندان ئەو کەسانەی ئێستەکە دەعوایی میللیییەت ئەکەن ناوی خۆیان ناوە عالم، خادیمی موڵک و وەتەن ئەچنە چاخانە بەکۆمەڵ لنگ لەسەر لنگ دائەنێن فیک و هووڕ دەس پێ ئەکەن، هەم زوڵف و پەرچەم دائەخەن سەیری دەمیان کەی لەوێدا چۆن بەگوو دێتە قسە وا دەزانن هەریەکەی (داروێن)ە فکری لە فەن غەیری فیشاڵ و درۆ لەفزی پڕ و پووچ و بەتاڵ هیچی تر نازانن ئەسڵەن، لاف و دەعیەش لێ ئەدەن ++++++++++++++++++++++