ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
بێکەس کوردایەتی
١٢. چاوبەست
دەنگ بڵاوە خەڵق ئەڵێن ئەم جارە کورد سەربەست ئەبێ
چی ئەڵێن، بیڵێن، لە لام وایە درۆ و چاوبەست ئەبێ
سەد هەزار جارمان سیاسەت تەجروبە کرد و کەچی
ئێستەکەش زۆرمان بەفیشاڵی وەها سەرمەست ئەبێ
بێت و بەینی... و... زەڕڕەیەک تێک چی ئیتر
مەسئەلەی کوردایەتی ئەوسا بەجارێ خەست ئەبێ
کەی حوقووق ئەدرێ؟ ئەسەنرێ. عەیبە ئیتر تێ بگەن!
سەربەستی چۆن نسیبی قەومی وا بێ دەست ئەبێ
میللەتی جاهیل لە دنیادا ئەبێ هەر بەندە بێ
نۆکەری هەر خشت بەباڵای قەومی دیل و پەست ئەبێ
سلێمانی - ١٩٤٤

پەراوێز edit