ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٨٩. بۆ خەم نابێ؟
گه‌ر ده‌بینم له ‌وەڵاتم، جحێڵه‌کان به‌بێکاری
ده‌پێون شه‌قامی شاری - بۆ خه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم باوکی ماندوو، ده‌ڕژێنێ فرمێسکی خوێنی
ناتوانێ به‌منداڵ بخوێنی - بۆ خه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم خه‌ڵکی هه‌ژار، له‌باوه‌شی گرانی دایه‌
به‌زگی برسی قسه‌ی بۆنایه‌ - بۆ خه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم خێڵی کۆڵبه‌ر، له‌و ڕێگای ئاسته‌موو باریک
ده‌کوژرێ به‌شه‌وی تاریک - بۆ خه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم جگه‌ر سووتاو، ته‌رمی ئازیزی هاته‌وه‌
وێنەی گۆچان داهاته‌وه‌ - بۆ خه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم تازیه‌ی داران، هه‌ر له‌ده‌وری شارستانم
دەسووتێنن دارستانم – بۆ خه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم به‌من ده‌ڵێن: بۆخه‌م نابێ لێره‌ بڕۆ
خاڵه‌خه‌مه‌ خه‌مان مه‌خۆ - بۆ خه‌م نابێ؟

پەراوێز edit