ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٨٨. شێعری ئینتێڕنێتی
کیژێ په‌ری بێ وێنه‌، ئیمه‌یلی من وه‌خوێنه‌
به‌ئینتێڕنێت بمدوێنه، ‌ گه‌ر نه‌ماوه‌ هاتووچۆم

وۆیسه‌که‌ت وه‌سڵ کراوه، وێب کامیش که‌ لێدراوه‌
نێت و ئیسکایپ تەواوە، هاتوویه‌ ده‌ماڵی خۆم

ڕووی مانگت وایت باڵانسه، ‌ به‌سێ بۆعدی و سێکانسه‌
ده‌یسوڕێنم ئه‌و ماوسه، ‌ تا دێیه‌ ده‌ فایلی ئۆم‌

هه‌ر پیئێمێکت کە هات، شیرین بوو وینەی نەبات
هاوڕێ لە گەڵ دەنگ و چات، چەند ماچێ بنێرە بۆم

فه‌ێست مەکوژێنەوە ‌، بەدڵ بم لاوێنەوە‌
وێنەکان بنوێنەوە، هه‌تا چاپیان که‌م به‌ زۆم

جار جار دەڵێی هەتیوە! ، ‌ تۆ دڵی منت دزیوە! ‌
دڵت خۆی بۆلام فریوە‌، گڕاویلکەی لە لێوی چۆم

گەر سەد جار دیلێتم کەی، لێم داخەی بێ نێتم کەی
لە سیستێم بێ جێتم کەی، دێم چونکە ئەوینی تۆم

نێوت جوان و قه‌شه‌نگه، ‌ بە فۆنتی حه‌وت ڕه‌نگه‌
له‌ئاست تۆ زمانم له‌نگه، ‌ چاو بازی وێنە هەڵۆم

لە عەزرەت ئەو چاو کاڵە‌، 'خۆشناوه' که‌بێ حاڵه‌
زه‌هری تێکەن‌ لەو ‌پیاڵه، ‌ با له‌ جیاتی مەی وه‌یخۆم

پەراوێز edit