ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٧٧. بەیانیت باش
بەیانیت باش گوڵە سوورەی بەهارم
بەیانیت باش شکۆفەی لالەزارم

بەیانیت باش گوڵی باخی ئەوینم
بەیانیت باش تاقانەکەی، لە شارم

بەیانیت باش لە خەو ڕابە ئازیزم
دە بزانە بۆ تۆیە شێعر و وتارم

چاوەڕوانم شەوانە تا بەیانی
ئەتۆ هەستی بکەی ساڕێژ و چارم

کە چاوم تۆ دەبینن نازەنینم
گەش و ڕوون دەبنەوە دوو دیدەی تارم

پەراوێز edit