ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٧٦. بۆ شاخەوانەکانی وەڵاتم
ئەو کـاتەتان باش ئەی کــەژوانەکـــــــــــــــان
خوشک و براکـــــان، شـــــــاخەوانەکـــــــــــان

ئێــــــــوە کە دەچنـــــــــە لووتکـــــەی بەرزایی
دەبینن سرووشت، دەستـکردی خوایی

هەرچەندە دەبڕن، زۆر ڕێگای خەتەر
پەیامتـــــــان دیارە، دژ بە شووڕو شەڕ

پەیامــــــــی ئاشتـــــــی و شـــــادی دەهێنــــــن
بە چـــــــوونی چیـــــــــــا خەم دەڕەوێنــــــــن

هـــــــــــەر پایــــە دار بن، بە ورە و تاقــــەت
لە تواناییتــــــــــان، کەم نەهێنـــــــــن قــــەت

من فیـــــــــدای ئێـــــــوەم کۆڕی شاخەوان
لــــــــە بە ســـــــــاڵاچوو تا تیپـــــــــــــی جـەوان

'خۆشنــــــــــــاوە' بۆتە خاکــــــــــی بەر پاتان
کــــوردتان ناســــــــاندوە بە گشــــت وڵاتان

پەراوێز edit