ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٦٨. سڵاوێکی شەوانە
سڵاو لە تۆ هەناسەی ئێوارانم
سڵاوت لێ هەوێنی شێعرەکانم

شەوت شاد و هەموو کاتت بە خۆشی
ئەتۆی بۆ ژینی من هێز و تەوانم

گوڵە بۆن خۆشەکەم، چاو کاڵی لێو ئاڵ
لە جۆگەی عومری من، ئاوی ڕەوانم

ئەگەر لووتفت هەبێ بۆ منی داماو
لە سەد ساڵەی دەڵێم هێشتا جەوانم

لە شووشەی قەدی شووشی تۆیە دەڕژێ
ئاونگ و شەونەم و بادەی شەوانم

پەراوێز edit