ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٢٥. ڕۆژێک ئاوگەردان وتیەمەلاقه
ڕۆژێک ئاوگەردان وتیەمەلاقه
لەسەر تۆم زۆرەعیشقو عەلاقه

نەمن دەتوانم بێمەنێو پڵاو
نەتۆش دەتوانی بێیەنێو شۆرباو

بۆیەبەدائیم ئێمەخەمینین
وەستا ناهێڵی یەکتر ببینین

بەڵام کەشۆراین دوای کارو باران
دێینەوەلای یەک، وەک جاری جاران

ئەمن تۆ دەگرم لەمێزوو باوەش
با تێر سەیرن کەن مەنجەڵ و تاوەش

پەراوێز edit