ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
نەنکم، واتا دایکی دایکم بەڕەحمەت بێ دەیگوت: لەدەورانی گەنجیەتی مندا زۆربەی خەڵک یەکتریان بەشێعر دەدواند
ڕۆژێکی لەڕۆژان دەچیتەلای وەستا حەوڵای ساردەکوت کەداسێکی بۆ دروست بکا
جێی ئاماژەیەکەئەمن ئەو شێعرانەم لەخۆی گوێ لێ بووەو تەنانەت چەند بەندیشی بەبیر نەمابوون
پێویستەبزانین کەهەرچەند وەستا حەوڵا ژن و منداڵیشی بووەبەڵام ئەو کچەشووی پێ دەکا
بەو چەشنەیەکتر دەدوێنن:
سەلام مامۆستا وەستای قەڵاتێ
داسێم بۆ دروست کەخێرت دەگاتێ
دروێنەی پێ بکەم، کەسم نەگاتێ

کچۆڵەکوردەی چیخ لەنەو هەوار
دێنەخوازبێنیت سەد ئەسب سەوار
ماچێکم دەیەئێسترێت بۆ بکەم بار

دەخیل مامۆستا، وەستای قۆیتەڵێ
لەکنت دانیشم قسانم پێ مەڵێ
داسێم بۆ دروست کەگیای لەبەر هەڵێ

چەتیوەجوانەی ئاغای حەسەنی
بەقسانت دیارەکچێکی ڕەسەنی
پیاو پێت ناوێری تووڕەو تەوسەنی

دەخیل مامۆستا، مەچەک وەک دێوی
داسێم بۆ دروست کەدەسکی لەزێوی
دروێنەی پێ بکەم گوڵێ نەبزێوی

داسێت بۆ دروست کەم تەواو لەپۆڵا
دروێنەی پێ بکەبەئیزنی ئەڵڵا
جا دووعایان بکەبۆ وەستا حەوڵا

پەراوێز edit