ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٦٧. ئازیزەکەم بۆ کۆچت کرد؟
ئازیزەکەم بۆ کۆچت کرد؟
تازە دوای تۆ...
گوڵی بەهار م بۆ چییە؟
سەیرانی نێو دەشت و چیا و
چراخانی شارم بۆ چییە؟

پاییز هاتی؟
پاییز وەرە...
پێ و قەدەمت سەر چاوانم
گەردنت خۆش و ئازاد بێ
وا گەڵای تەمەنم وەری
منیش بۆ لای ئەوی بەرە.

پەراوێز edit