ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
مامۆستای زاناو دانا
ئەی دڵسۆزی بەتوانا

ناوت گەلێک پیرۆزە
وتەکانت بە سۆزە

ڕەنجی تۆ، لە بەرچاوە
چەند پیرۆزە ئەو ناوە

بۆ ئێمە ماندوو دەبی
سەلامەت بی یاڕەببی

فێرکاریەکەت زۆر جوانە
پیشەی پێغەمبەرانە

هەرچی فێری بووی ئەتوو
بۆ ئێمەی دەهێنیە ڕوو

گوێتان لێ دەگرین بەدڵ
لە ئەو کارە نابین سڵ

خدمەتکارین، قوتابین
چۆنی باشە، با وا بین

پەیمانێکی دەبەستین
لە فێر بوون ڕناوەستین

ئێمەش پەپوولە و مەلین
هیوای دواڕۆژی گەلین

بیپارێزی خودایە
هەرکەسێ مامۆستایە
شێعری مامۆستا لە زمانی منداڵە خنجیلانەکان

پەراوێز edit