ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٣٥. یێره‌لماسێ
چه‌ند ساڵه‌ هاتوو چۆ ده‌یکه‌م به‌ ئیخلاسێ
ئازەریمە برای کوردم با بیناسێ
قه‌در و ئیحترامم زۆره‌ نه‌یکه‌ باسێ
هه‌ر که‌سێ مه‌ردی خۆی دیاره‌ له‌ که‌راسێ
دێنم بۆ تۆ یێره‌لماسێ، یێره‌لماسێ

له‌شاهیندژ، بناب، تکابێ، میاندابێ
به‌سایپا باری دێینم ره‌نگێ ئابێ
به‌که‌یفی خۆت هه‌لێبژێره‌ زۆری نابێ
کورده‌واری به‌من ده‌یلێ پیاوێ خاسێ
دێنم بۆ تۆ یێره‌لماسێ، یێره‌لماسێ

به‌پاییزێ، زستان، به‌هارێ، هاوینێ
غوڵامتان ئەکبەراغا باری دێینێ
هه‌تا ده‌چم کیلۆیه‌کیش لێی نامینێ
به‌خت و ئیقبالم هه‌ستاوه‌ ده‌گه‌ل شانسێ
دێنم بۆ تۆ یێره‌لماسێ، یێره‌لماسێ

شاگردی من پوڵی ده‌وێ خه‌رجی زۆوره‌
هه‌رچه‌ندێ حه‌ممامێ ده‌یکا، ڕه‌شه‌، بۆوره‌
قیافه‌ ده‌گرێ هه‌ر وه‌کێ برا گۆوره‌
ئاوێ زۆوری مه‌سره‌ف ده‌یکا وه‌کێ ماسێ
دێنم بۆ تۆ یێره‌لماسێ، یێره‌لماسێ

یێرالێ ئه‌رزان پێمانه‌ وه‌ره‌ هه‌سته‌
گه‌نده‌ مه‌نده‌ پێمان نیه‌ رامه‌وه‌سته‌
ده‌ کیلۆ، بیست کیلۆ دامنا به‌سته‌ بەسته
ئه‌کبه‌رئاغا به‌رۆژ سووتا سه‌رێ تاسێ
دێنم بۆ تۆ یێره‌لماسێ یێره‌لماسێ

ئه‌کبه‌رئاغا زۆر دروسته، نییه‌ فێڵباز
میوه‌ رزیوم پێم نیه‌ فه‌قه‌ت پییاز
ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ل یێره‌لماسێ هه‌یه‌ نییاز
زوو بکێشه‌ لێێ مه‌پورسه‌ باسوخواسێ
دێنم بۆ تۆ یێره‌لماسێ یێره‌لماسێ

پیکنیکم هه‌میشه‌ پوره‌ بۆهه‌رسه‌فه‌ر
کیتری گچکه‌ ئاماده‌یه‌ ده‌ینێم له‌سه‌ر
هێلکه‌ کۆڵیوێ زۆر ده‌یخۆم بی ده‌ردی سه‌ر
چ کارمان نییه‌ غه‌زای باکه‌لاسێ
دێنم بۆ تۆ یێره‌لماسێ یێره‌لماسێ

قه‌نائه‌تێ منێ زۆوره‌ به‌ بێ حیساب
کارتۆنێ ته‌میزێ ده‌یکه‌م به‌ره‌ختێ خاب
شه‌بانه‌ روز بانگم ده‌یکه‌ن ده‌یده‌م جه‌واب
ته‌وه‌جوهێ نه‌یکه‌ وه‌زئێ ئاسوپاسێ
دێنم بۆ تۆ یێره‌لماسێ یێره‌لماسێ

فه‌رموی منێ زۆوری ده‌یکه‌ن ناچمه‌ ماڵ
موزاهمێ که‌سێ نابم، ماڵێ منداڵ
ماشێنێ خۆم بێ منه‌ته‌ لێیده‌ده‌م پاڵ
هه‌رچه‌ند کێ فه‌رسوده‌ بویه‌ ئوتاق، شاسێ
دێنم بۆ تۆ یێره‌لماسێ یێره‌لماسێ

کوردوستان به‌هه‌شتێ خودا زۆر به‌دبه‌خته‌
دێهاتێ دووری زۆر ده‌یچم ڕێگا سه‌خته‌
گۆرانی من ته‌واو ده‌بێ له‌ئه‌و وه‌خته‌
ئه‌وه‌ شێعرێ ئا خۆشناوە گه‌ر نایناسێ
دێنم بۆ تۆ یێره‌لماسێ یێره‌لماسێ
١٣٧٤/٠٢/١

پەراوێز edit