ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٢٨. گوڵێ بێتەوە لە کانی
له ‌کاتی به‌ری به‌یانی
له ‌به‌ر سارده‌بای زریانی
دانیشتوم به‌ چاوه‌ڕوانی
ببیسم چپه‌ی که‌وشانی
گوڵێ بێته‌وه‌ له‌کانی

له‌ ژێر داری بێ گه‌ڵا دا
له ‌سه‌ر ڕێگاو به‌ر ڕێگا دا
چاوه‌ڕوانم تاوێ لادا
به‌ وه‌رزی گه‌ڵاڕێزانی
گوڵێ بێته‌وه‌ له‌ کانی

داده‌نیشم به‌ ڕۆژوو شه‌و
ناهێڵم بێته‌ چاوم خه‌و
تا وه‌کوو من ببینم ئه‌و
چاوم که‌وێ به‌ چاوانی
گوڵێ بێته‌وه‌ له‌ کانی

له‌م ڕێگایه‌ی دووروو درێژ
به‌ چاوێکی فرمێسک ڕێژ
ماتوو مه‌لوول، سه‌رساموو گێژ
قه‌ی نا باعاله‌م بیزانی
گوڵێ بێته‌وه‌ له‌کانی

ده‌ست به‌ دووعا ڕاده‌وه‌ستم
ده‌زانن چییه‌ مه‌به‌ستم؟
سورمه‌ی چاوی بیرو هه‌ستم
خاکوو خۆڵی به‌ر پێیانی
گوڵی بێته‌وه‌ له‌ کانی

پەراوێز edit