ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٢٧. ئه‌وه‌ سه‌رده‌شتم ده‌ڵێ به‌ده‌سته‌ خوشکێ
ئه‌وه‌ سه‌رده‌شتم ده‌ڵـــێ به‌ده‌سته‌ خوشکێ:
هه‌ڵه‌بجه‌ گیانێ
که‌سی له‌ بابانێ
ئه‌وڕۆ سه‌ربه‌ستی،
تازه‌ نه ‌ئه‌تۆ به‌رده‌ده‌یه‌وه‌ لکی ده‌سرۆکه‌یوو
نه‌ئه‌من به‌رده‌ده‌مه‌وه‌ لکی ده‌ کۆڵوانێ
چیدی شینێ ناگێڕین
نه‌ئه‌تۆ ده‌چیه‌وه‌ به‌غدایه ‌، ئه‌سته‌نبووڵێ
نه‌ئه‌من ده‌چمه‌وه‌ کن شازاده‌شای تارانێ
ئه‌ی قاسیدی دە خودای
ڕابگه‌یه‌نه‌ به‌وان شه‌هیدانی ڕووح لە ئاسمانێ
ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانکردینه‌وه‌ ئه‌نفال و
ده‌یانکوشتین به‌ بۆمب و به‌ کیمیا بارانێ
ئه‌وڕۆکانه‌ هه‌ڵاوه‌ساون به‌په‌تی ده سێدارەی ‌

فێنکاییم ده‌هاته‌وه‌ به‌ دڵدا،
ده‌کوژایه‌وه‌ ئاوری ده‌رون و دەرون خانێ
چاوو دڵت ڕوون
پیرۆز بێ به‌رگی تازه‌ت
به‌وێ وه‌رزێ،
هه‌رااااامه‌تی هه‌ر به‌وێ زستاااااااااانێ.
ئیلهامێک له‌ به‌یتی کاکه‌ میر و کاکه‌ شێخ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌رفراز
١٣٩٢

پەراوێز edit