ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٣٣. نووری جەماڵت جەلابەخشی تەماشایی ڕووح
نووری جەماڵت جەلابەخشی تەماشایی ڕووح
لێوی شەکەرباری تۆ، زائیقەبەخشایی ڕووح
پڕتەوی ڕوخساری تۆ، دیدەیی بیماری تۆ
مورسیی ئازاری تۆ، مەنشەئی غەوغایی ڕووح
عیللەت و ئازاری من، قەلبی برینداری من
دیدەیی خوونباری من، شاھیدی دەعوایی ڕووح
خەلقی خودا ئەی پەری بۆ لەبی تۆ موشتەری
ھەم بە سەمەرقەندی دڵ، ھەم بە بوخارایی ڕووح
دڕکی غەمی عەشقی تۆ، وا چەقییە پایی دڵ
قووەتی نووری نەما، دیدەیی بینایی ڕووح
تەرجەمەکەی ئایەتی مەسحەفی ڕووت مەقسەدە
وەرنە ئیجازەت نییە گوفتنی مەعنایی ڕووح
یا بە شەکەرخەندەیێ لەرزی دڵم چارەکە
یا بە دوو عیننابی لێو، واھیمە شەوتابی ڕووح
باسی ڕەنگ و ڕوو نییە، عیللەتی مەجنوونییە
کاری ئەرەستوو نییە، جەننەتی سەودایی ڕووح
سابیر ئەگەر جان و دڵ سەرفی بکەی لائیقە
بۆ سەنەم و دولبەری ھەمدەم و ھەمتایی ڕووح

پەراوێز edit