ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٣٧. نەخۆشی چاوی بیمارت ھەتا کەی ئینتیزارت بێ
نەخۆشی چاوی بیمارت ھەتا کەی ئینتیزارت بێ؟
سەری تەسلیمی دائیم بەردەبازی ڕێگوزارت بێ؟
لە شوکری شەو، کە تۆ شاھی، خودا پێتی عەتا فەرموو
دەبێ فیکر و مەشووری بێنەوایانی ھەژارت بێ
سەبا بینێ ئەگەر بێنێ لە باغی جەننەتی حوسنی
سەر و جان و دڵم قوربان و شاباش و نیسارت بێ
دەمێکە دەست بە جان و چاو لە جامم ساقییا فەرموو
کە بگرە و بەردە جان و جام و ھەر خێرە بە کارت بێ
ئەگەرچی حوسنی تۆ موستەغنییە ئەمما زەرەر نادا
ھەزارانی وەکوو سابیر بولبولی لالەزارت بێ

پەراوێز edit