ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٣. وا دیارە چاوی یارم مەیلی بیماری دەکا
وا دیارە چاوی یارم مەیلی بیماری دەکا
دڵ کە بێ سەبر و قەرارە شیوەن و زاری دەکا
با قەلەم بادی سەبا ڕێی کەوتە نێو گوڵزاری ڕووی
وا کە ئیستیھزا بە عەتر و میسک و تاتاری دەکا
ھەرکەسێ جارێ ببینێ سوورەتی یارم لە خەو
تا بمێنی زیکر و شوکری نیعمەتی باری دەکا
ھەرکەسێ ھوشیارە مەیلی یار و دڵداری دەکا
بێتە سەیری چاوی یارم مەیلی بیماری دەکا
خۆشە شەوناڵین و جەوری یار و زامی نادیار
خاسسەتەن بۆ ئەو کەسەی وا زیکری جەبباری دەکا
گفتوگۆیی سابیری بۆیە ھەمووی مەستانەیە
چاوی یاری کاروباری خەمری خللاری دەکا
موددەعی لومەم ئەکەن سەد کاشکێ تۆیان وا ئەدی
تا بزانن سابیری ھاواری ناچاری ئەکا

پەراوێز edit