جوابی قوزەڵقۆرت، سندان و دەردە
پێشینە دەڵێن جێی کڵو بەردە
وەختێک دەزانی مەعنای حەوسەلە
بە کەوچکە ئاوێ نەکەویه مەلە
زانیت کە حەریف له خۆت زیاترە
شەڕی خۆتڕێن نەکەی چاتره
دەستێک نەتوانی بیبڕی لە بێخ
دەبێ ماچی کەی وەک جەنابی شێخ
مردم لە داخی ئەو زل پانێره
خۆی کردە وشتر لە ترسی گێره
وا مەشهوورە ساڵ هەوەڵ بەهاری
خۆشی و ناخۆشی دەکا دیاری
نەهاتە بەربار ئەگەر کەری زل
بۆخوت بۆی بەرە بە شان و بە مل
وایان فەرمووە پیاوانی زانا
کۆسە چوو بۆ ڕیش سمێڵی دانا
بیستوومە لە زۆر پیاوانی ماقووڵ
شەر بە شمشێر و مامەڵە بە پووڵ
پێشینە دەڵێن جێی کڵو بەردە
وەختێک دەزانی مەعنای حەوسەلە
بە کەوچکە ئاوێ نەکەویه مەلە
زانیت کە حەریف له خۆت زیاترە
شەڕی خۆتڕێن نەکەی چاتره
دەستێک نەتوانی بیبڕی لە بێخ
دەبێ ماچی کەی وەک جەنابی شێخ
مردم لە داخی ئەو زل پانێره
خۆی کردە وشتر لە ترسی گێره
وا مەشهوورە ساڵ هەوەڵ بەهاری
خۆشی و ناخۆشی دەکا دیاری
نەهاتە بەربار ئەگەر کەری زل
بۆخوت بۆی بەرە بە شان و بە مل
وایان فەرمووە پیاوانی زانا
کۆسە چوو بۆ ڕیش سمێڵی دانا
بیستوومە لە زۆر پیاوانی ماقووڵ
شەر بە شمشێر و مامەڵە بە پووڵ