پیاو ئەگەر لە ژن لە بەهانە بێ
کارەکانیشی عاقڵانە بێ
پێی دەڵێ ئەگەر ئارد دادەبێژی
خۆت بۆ بادەدەی تۆ مەگەر گێژی
کاکە زۆر بۆ لای خۆتی مەتاشە
نەشیش بسووتێ نە کەباب باشە
ناتەواوی هۆی قڕە و جەنجاڵە
بەڵام سفرەی پڕ ئاشتیی ماڵە
لێم ڕوونە کە تۆش نەبی بە یارم
بە یاری خودا دەسازێ کارم
کە وتیان خاسە زوو هەڵمەماسە
بە خاسە خاسە گوو مەکە کاسە
کوڕ کوڕ بێ چاوی لە میرات نییە
کوڕێ کوڕ نەبێ ماڵی بۆ چییە
مار خۆشی نەهات لە سیری بێعار
لە بەر کونەکەی شین دەبوو بە بار
بێگانە وەکوو بوت بی پەرەستی
ئاخری و عاقیبەت دێنی نشستی
کارەکانیشی عاقڵانە بێ
پێی دەڵێ ئەگەر ئارد دادەبێژی
خۆت بۆ بادەدەی تۆ مەگەر گێژی
کاکە زۆر بۆ لای خۆتی مەتاشە
نەشیش بسووتێ نە کەباب باشە
ناتەواوی هۆی قڕە و جەنجاڵە
بەڵام سفرەی پڕ ئاشتیی ماڵە
لێم ڕوونە کە تۆش نەبی بە یارم
بە یاری خودا دەسازێ کارم
کە وتیان خاسە زوو هەڵمەماسە
بە خاسە خاسە گوو مەکە کاسە
کوڕ کوڕ بێ چاوی لە میرات نییە
کوڕێ کوڕ نەبێ ماڵی بۆ چییە
مار خۆشی نەهات لە سیری بێعار
لە بەر کونەکەی شین دەبوو بە بار
بێگانە وەکوو بوت بی پەرەستی
ئاخری و عاقیبەت دێنی نشستی