ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
١٨. ئەمەش بزانە پیاوی وریا و ژیر
ئەمەش بزانە پیاوی وریا و ژیر
شانازی ناکا بە باب و باپیر

بە من چی دوێنێ باوکی تۆ خان بوو
خاوەن دیوەخان سفرە و میوان بوو

شەرتە تۆ ئیمڕۆ غیرەت بنوێنی
بۆ خۆت بەڕەی خۆت لە قوڕ دەربێنی

دز دیواری کۆن ئازا دەبڕێ
بەڕە هەر لە لای تەنکی دەدڕێ

ئیمڕۆ بخەوی بە تەمای سۆزی
لە قوژبنێکا گەنجێ وەدۆزی

ڕووبەڕوو دەبی لەگەڵ ژینی تاڵ
چونکی به خەیاڵ کەس نەبوە بە ماڵ

بە ڕۆژ بگەڕێی بە تاڵ‌وحەتاڵ
شەو بە دستی پڕ ناچێوە بۆ ماڵ

کێ ڕۆژی ڕووناک چرای هەڵکرا
شەو نەوتی نابێ بیکاتە چرا

تا شێوت چەورە دێنە دەورت کەس
باوک بێ برا، ئامۆزا فرەس
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٤٤.

پەراوێز edit