ژنی ماڵانگەڕ دەکەوێتە سواڵ
پیاوی زگەڕوو قەت نابێ بە ماڵ
وتیان: بە گورگ تۆ دەبی بە شـوان
دەستی کرد بە قوڕپێوان و گریان
وتیان: بۆ دەگری خۆ کەسپی چاکە
وتی دەترسم درۆ بـێ کاکە
نەم دیوە ئیشی هێندە ناقۆڵا
بـە سەردڕی خۆی ناقایلە جۆڵا
شوان دەڵێن شوانی پێ ئیفتیخارە
نان چنینەوەی لا عەیب و عارە
هەر کچیک دایک تاریفی دەکا
بۆ خاڵی دەبێ شو بەوی دەکا
بیستومە دەڵێن ڕەسووڵی ئەکرەم
سڵاوی خوای لێ بێ هەموو دەم
فەرمویە هەتا ڕۆژی قیامەت
چوار شت لە چوار شت تێر نابێ قەتقەت
ژن لە مێردی باش، زەوی لە باران
ئینسان لە عیلم و چاو لە ڕووی یاران
پیاوی زگەڕوو قەت نابێ بە ماڵ
وتیان: بە گورگ تۆ دەبی بە شـوان
دەستی کرد بە قوڕپێوان و گریان
وتیان: بۆ دەگری خۆ کەسپی چاکە
وتی دەترسم درۆ بـێ کاکە
نەم دیوە ئیشی هێندە ناقۆڵا
بـە سەردڕی خۆی ناقایلە جۆڵا
شوان دەڵێن شوانی پێ ئیفتیخارە
نان چنینەوەی لا عەیب و عارە
هەر کچیک دایک تاریفی دەکا
بۆ خاڵی دەبێ شو بەوی دەکا
بیستومە دەڵێن ڕەسووڵی ئەکرەم
سڵاوی خوای لێ بێ هەموو دەم
فەرمویە هەتا ڕۆژی قیامەت
چوار شت لە چوار شت تێر نابێ قەتقەت
ژن لە مێردی باش، زەوی لە باران
ئینسان لە عیلم و چاو لە ڕووی یاران