ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٨٠. دڵەکەم ھێندە گوشادە بەزم و سەیرانی ئەوێ
دڵەکەم ھێندە گوشادە بەزم و سەیرانی ئەوێ
ھەر وەکوو بولبول ئەخوێنێ گوڵی باغانی ئەوێ
چاوەکانی ھەڵ ھێناوە سەیری لای ژووروو ئەکا
پڕ بەدەم ھاوار ئەکات و کەیفی کوردانی ئەوێ
لاوی کوردانم بە جارێ ڕوو بە ڕووی خائینانن
حازر و ئامادە وەستان بەسکە فەرمانی ئەوێ
من بزانم لاوی کوردان ھەر لە ژووروو تاکوو خوار
گیان فیدای کوردی زەمانە ڕۆژی مەیدانی ئەوێ
تاکە مێرێکی زەمانە ھەر بژی شێری وەتەن
پایەداربێ ئەو ئەمیرە ڕەحمی ڕەحمانی ئەوێ
ڕۆژ و شەو وا تێ کۆشاوە بۆ ئیدارەی میللەتی
پەیڕەوی عیلم و حەقیقەت لوتفی یەزدانی ئەوێ
لوتفی دائیم ھەر ھەژار و بەش بڕاو و دەربەدەر
سایەیی حوکمی عەداڵەت لوقمەیێ نانی ئەوێ

پەراوێز edit