ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٥٤. تەگبیر کەن ڕەفێقانم وام لە گێژی دەریادا
تەگبیر کەن ڕەفێقانم وام لە گێژی دەریادا
دەنگی ناڵە و گریانم وا لە ئەوجی سەمادا
پەرچەم و ئەگریجەی لێی بڕیم سەبر و قەرار
دڵ ئەسووتێ چەشنی نار عومرەکەم بە ھەبادا
ڕەحمێ بکە تەبیبم گوێ مەدەرە ڕەقیبم
وا بێ کس و غەریبم سروورم بە جەفادا
ئاسکەی خۆتەنی چینی نادری ڕووی زەمینی
لە ئەمساڵ بێ قەرینی دڵەی من لە سزادا
ئەمساڵی توو شیرین بوو فەرھادیش لە گرین بوو
ساکنی بێستوون بوو ڕوو لە کێو و چیادا
دێوانە بووم لە داخا ڕووم دا بە دەشت و شاخا
لەتاو ئەو گوڵ وباخا کردەوەی من بەبادا
چەندە مەجبوورە بلبول لەبۆ ھەڵ مژینی گوڵ
پەروانە لەوەسوڵ ڕۆحی خۆی بە چرا دا
بۆ ئەو شۆخە نازدارە جەرگ و دڵ پڕ فیگارە
ھەر دەم لە گریە و زارە بە داوی زولەیخادا
لوتفی چییە ئەم حاڵە ئەم غەمە ئەم خەیاڵە
تەمەنناکە مەحاڵە حەیاتت بە فەنادا

پەراوێز edit