ئەی دڵ ڕاپەڕە شینێ بەرپا کە
خاکی ڕەھگوزەر بەسەر خۆتا کە
ھەتا ئەتوانی بە ڕۆژ و بە شەو
ڕی ڕجا بگرە لە دەرگانەی ئەو
گوناھت زۆرە لە حەد چوە دەر
پەنا ھەر بەتۆ بینای دادگەر
پشت ببەستە بە ڕەحمی خودا
ڕوو بماڵە خاک بە ترس و ڕجا
بە خواردن و خەو ڕۆژ مەبەرە سەر
عومر بچوێنە بە ترس و خەتەر
خاک بەسەردا کە وەک برا مردوو
دونیا نامێنێ نە بۆ من نە توو
زیکر و عیبادەت مایەی ئیمانە
تەرکی حەرام و درۆ و بوھتانە
سەرف کە عومر لە کردەی شیرین
قەت مەکە ھاوڕێ پیاوی کەم دین
چاوچنۆک مەیە تەماع کار ڕەزیل
بۆ جیفەی دونیا خۆت مەکە زەلیل
بەرگی قەناعەت بکەرە بەرت
تاجی سەربەستی بنێ سەر سەرت
لوتفی دەردەکەت زوو بکە دەرمان
با لە قیامەت نەبی دڵ گران