ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١١٩. وەرە یاری خونچە دەم ئەی جوانی شیرین قەدەم
وەرە یاری خونچە دەم، ئەی جوانی شیرین قەدەم
دڵ ئەناڵێ، ھەموو دەم، لە پێناوت ڕووح ئەدەم
ڕووح ئەکەم بە قوربانت، بۆ زووڵفی لوولی جوانت
دەستی من و دامانت، تیمار کە دەرد و زەدەم
تیمارکە دەردی دەروون، جەرگ و دڵم بوو بە خوون
کەوتوومە کز و زەبوون، تۆ شازادە و من خەدەم
توو وەک شازادەی چینی، قامەت شەنگ و شیرینی
دەوای زام و برینی، ڕووناکی ھەر دوو دیدەم
دڵ پڕ دەرد و ئازارم، وەک فەرھادی ھەژارم
بێ خەون و بێ قەرارم، لە مەغریب تا سوبحدەم
ڕۆژ و شەوم جەفایە، لە دووری ئەو لەیلایە
گەرچی زۆر بێ وەفایە، لێم نەدی غەیری نەدەم
لوتفی تا کەی خەمباری، ھەردەم لە شین و زاری
لە گیانی خۆت بێزاری، وێڵی سەحرایی عەدەم

پەراوێز edit