ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١١٧. وەرە سەر باسی دوڵەمەندی شڕ
وەرە سەر باسی دوڵەمەندی شڕ
دەرگای حەساری کلیل داوە خڕ
ناوێرێ غەریب وە یا ڕێبواری
ڕوو کاتە ماڵی لەبەر سەگی دڕ
سەروو پێ پەتی بە ڕۆژ و بە شەو
بە توێی کراس و دەرپێیکی شڕ
ھەر چەندەی ھەبێ قەت ڕازی نابێ
عەرد خۆی تەواو کرد کەوتە چرگە و خڕ
کە بێتە باسی یەک درھەم تەماع
ئەیکاتە گاڵتە و چەقە و مشت و مڕ
گەر بە دڵی نەبێ قسەی ھەژاری
تاوی لێ ئەدا ناکاو کوتوپڕ
ئەڵێی ئەی کابرا ھەڵسە لەم ناوە
بڕۆ ڕێگەی خۆت زوو بە کپ و کڕ
بۆ خۆت دانیشە بێ ھۆشی نەفام
من کەی ھاوڕێی تووم لاتی گێژی وڕ
لوتفی بە ئێشە دەردی دەروونت
بۆ خۆت بناڵە ھەردەم سەر و مڕ

پەراوێز edit