ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١١٤. وای برادەر چیم بە خۆم کرد من لە دونیا دەربەدەر
وای برادەر چیم بە خۆم کرد من لە دونیا دەربەدەر
تازە تازە فیکرەکەم بای دایەوە شین و چەمەر
چۆن لە خەودا بووم ھەتا ئێستاکە ھەی خاکم بەسەر
چۆن لە ڕووم بێ من بڵێم ئوممەتی تۆم خَيرالبَشَر
عومرەکەم سەرفی گوناھی بێ حەیایی کردووە
کردەوەی چاکەم لە دونیا بۆ ڕیایی کردووە
کۆششی ڕۆژ و شەوم من ھەوایی کردووە
دابنیشم دەستەئەژنۆ ماڵ وێران و ڕەنج خەسەر
بۆچ لە داخا من نەگرێم بۆچ نەناڵێنم بەتاو
با وەکوو جۆگەی ڕەوان بێ ئاھی سەرد و ئاوی چاو
عومرەکەم ھاتە کۆتایی ھاکە نەفسم بوو تەواو
عومری کامیل وا بەسەر چوو وام لە ئاسۆگەی خەتەر
پارە ناکا سەد پەشیمانی لە سەرای مردنم
کردەوەی خۆم بۆتە تەوقی واخرایە گردنم
بۆ قیامەت پارە ناکا شین و گریان کردنم
چیم بە خۆم کرد من لە دونیا خاکم ھەی خاکم بەسەر
ھێزی ئەژنۆم وا نەماوە بەندی پیری وا لە پام
حوکمی چاوم ڕوو لە خوارە ڕەنگ زەرد و بێ نەوام
جەستەکەم گشتی زەعیفە وەک فەنەر وا تێک شکام
وا لەسەر ئاسۆگە وەستام ھەر وەکوو قەوس و قەمەر
حەسرەتە سەد حەسرەتە نازانم بۆ خۆم چی بڵێم
ھەر وەکوو بنچک لەبەر با ئاخۆ کوێیە جێ و ڕێم
کردەوەی چاکەم لە دونیا نەکرد سا چی بڵێم
جەننەتە یا نارە جێگەم ئەی بینای دادگەر
لوتفی بێنە یادی خۆت تۆ ئایەتی لا تَقنَتوا
سەد ھەزار گوناھ بە جارێ یەک قەڵەم ئەیکا مەحوو
قەترەی ڕەحمەت بە جارێ لە ھەموویان خۆش ئەبوو
سەد دەخاڵەت دەستەدامێنم ئەتۆی خَيرالبَشَر

پەراوێز edit