هەر زەڕڕەیەک لە خوێنی دەماری پڕ ئاگرم؛
هەرچی حوجەیرەکانی هەیە کوورەیی دڵم
مەشبووعی عیشق و جەزبەیە، بۆ جوانی باقڵم
قابیل نییە فەراغەتم، حەتتا کە بیشمرم!
نەمدی دەمێ لە وەختی تەفەککور وە مەشغەڵەم
لێی تێک نەدا خەیاڵی حوسنی ڕابیتە و قەرار؛
بیرم نەچوو لە گەرمەخەوا زیکر و فیکری یار،
هەر عیشقی بێ بڕانەوە بوو عومری کورت و کەم!
هەرچەن بتی جوانی بە عەکسی پەرستشم،
هەر دوورە لێم، لە هەیکەلی حوزن و قەلەندەریم
هەر سڵ ئەکات و بێ بەشی ناز و نەوازشم
لاکین چ باک؟ ڕاستییەکەی: چ دەستەڵات؟
مایە و مەداری تەسلیەتی عەشقی مەعنەویم:
بووکی خەیاڵی شۆخمە سەرگەرمی ئیلتیفات!