شاعیر: گۆران کتێب: سروشت و دەروون / دەنگی دەروون سەرناو: ئاوێنەی هەستیم هەر زەڕڕەیەک لە خوێنی دەماری پڕ ئاگرم؛ هەرچی حوجەیرەکانی هەیە کوورەیی دڵم مەشبووعی عیشق و جەزبەیە، بۆ جوانی باقڵم قابیل نییە فەراغەتم، حەتتا کە بیشمرم! نەمدی دەمێ لە وەختی تەفەککور وە مەشغەڵەم لێی تێک نەدا خەیاڵی حوسنی ڕابیتە و قەرار؛ بیرم نەچوو لە گەرمەخەوا زیکر و فیکری یار، هەر عیشقی بێ بڕانەوە بوو عومری کورت و کەم! هەرچەن بتی جوانی بە عەکسی پەرستشم، هەر دوورە لێم، لە هەیکەلی حوزن و قەلەندەریم هەر سڵ ئەکات و بێ بەشی ناز و نەوازشم لاکین چ باک؟ ڕاستییەکەی: چ دەستەڵات؟ مایە و مەداری تەسلیەتی عەشقی مەعنەویم: بووکی خەیاڵی شۆخمە سەرگەرمی ئیلتیفات! ++++++++++++++++++++++